" هێزێکی پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە بەرەو جەرابلس دەرۆن"

بەپێی رێککەوتنی نێوان ئۆردوغان سەرۆکی تورکیاو بارزانی، هێزێکی پێشمەرگەی رۆژئاوا بە ئاڵای کوردستانەوە چوونەتە نێو خاکی تورکیاوەوەو بەرەو جەرابلس دەرۆن.

ماڵپەڕی ئادار پرێس لە هەواڵێکیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە رێگای شایەتحاڵەوە هێزێکی پێشمەرگە کە لە ٣٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی پێکهاتوون چوونەتە باشوری تورکیاو بە شارۆچکەی " قزل تەپە "دا تەێپەڕیوون و بەرەو جەرابولس دەڕۆن.

ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات چوونی ئەو ‌‌هێزە بۆ ناو تورکیاو لەوێوە بۆ جەرابلس پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان ئۆردغان و بارزانییەوە هەیە.

راوێژکاری سەرۆکایەتی پەیەدە، سیهانۆ دیبۆ بە ماڵپەڕی دیاری راگەیاندووە " هەر هێزێک پێشمەرگەی رۆژئاوا، یان پێشمەرگەی سەر بە هەرێمی باشووری کوردستان لە گەڵ سووپای تورکیا بچێتە ئەو شارە وەک ئەوە وایە ستراتیژی تورکیا لە سوریا جێ بەجێ بکات".
سیهانۆ دیبۆ دەشڵێت" ئەمە مینێکی تورکیایە بۆ دورستکردنی شەڕی نێوان کوردو کورد". ( مەبەست دروستکردنی شەڕی نێوان یەپەگەو پێشـمەرگەی رۆژئاوایە ).    



PM:02:37:25/08/2016