پنتاگۆن: یەپەگە بەرەو رۆژهەڵاتی فورات دەکشێتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پاش كۆتایی ئۆپەراسیۆنی منبج شەڕڤانانی یەپەگە بەرەو رۆژهەڵاتی فورات دەكشێنەوە.

ئەمرۆ لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا پیتەر كوك، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند: تورکیا  لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دا گورزێکی کوشندەی لە داعش وەشاندووە".

ئاماژە بەوەشدا كە  قەڵغانی فورات بەردەوام دەبێت و وتی: "هاوپەیمانان تەنیا لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن".

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی پەیەدە و یەپەگە بۆ رۆژهە‌ڵاتی فورات کوک وتی: "بۆ رزگارکردنی منبج هەروەک چاوەڕوان دەکرا بەشێک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرەو رۆژهەڵاتی فورات کشانەوە و بەشێک بۆ بەرگرتن لەو داعشانەی کە دەیانەوێت دزە بکەنە ناوچەکە و بۆمب دابنێنەوە، ماونەتەوە".

جەختی لەوەشكردەوە  لەوەی کە دوای ئۆپەراسیۆنەکان یەپەگە بەرەو رۆژهەڵاتی فورات دەکشێتەوە.



PM:02:38:26/08/2016