بە ڤیدیۆ.. سەرۆک وەزیرانی تورکیا چۆن باسی بارزانی و سەردانەکەی دەکات؟

سەرۆک وەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێکدا لەسەر سەردانەکەی بارزانی قسە دەکات و دەڵێت"بارزانی بەرامبەر پەکەکە وەک ئێمە خاوەن هەمان ئەندێشەیە".

بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێت" یەکبوونی پەکەکە لەگەڵ پەیەدە و فراوانکردنی دەسەلآتیان یەکێکە لە سەرەکیترین کێشەی بارزانی".

لەگەڵ گەیشتنی تورکیاو بارزانی بە رێککەوتن، یڵدم دەڵێت" جگە لەپەیوەندی دوو قۆڵی نێوانمان تێکۆشانی دووقۆڵی دژی تیرۆر گەیشتینە ئەو قەناعەتەی بە یەکەوە کاربکەین، دەروازەکانمان بەهێزتر بکەین و بارزانی لەم بارەیەوە هاوکاریمان دەکات".

رۆژانی ٢٤و ٢٥-٨ بارزانی بەسەردانێک گەیشتە تورکیاو لەگەڵ ئۆردوغان و یڵدرم کۆبووەوەو دواتر بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت. 



PM:07:15:26/08/2016