ئەڵمانیا تورکیا ئاگادار دەکاتەوە لەسەر ئەو هێرشەی دەیکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان

لەیەکەم کاردانەوەدا بەرامبەر ئەو دەستدرێژیەی تورکیا دەیکاتە سەر رۆژئاوا، ئەمرۆ ٨/٢٧ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا تورکیای ئاگادار کردەوە کە نابێت رووبەرووی کورد بێتەوە.

ئاژانسی DW لەزاری جان مارک ئبرولتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە وڵاتەکەی تورکیا ئاگادار دەکاتەوە کە دژایەتی مەسەلەی کورد بکات لە پارچەیەکی کوردستان.

ئەو بەرپرسەی ئەڵمانیا دەڵێت" پێویستە تورکیا شەڕی داعش بکات نەک خۆی هەڵخزێنێت شەڕی کورد بکات".

جان مارک ئبرولتی، دەڵێت" مافی تورکیایە سنورەکانی بپارێزێت، بەڵام ئاگادار ی دەکەینەوە کە دژایەتی بەشێکی مەسەلەی کورد بکات".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت" ئێمە ئەو هێرشانەی پارتی کرێکارانی کوردستان مەحکوم دەکەین کە دەیکاتە سەر تورکیا، بەڵام ‌هێزە کوردیەکان لەسوریا شەڕی داعش دەکەن".



PM:06:48:27/08/2016