بە فەرمی وادەی دابەشکردنی موچەی مامۆستایان ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ئاشکرایکرد کە ڕۆژی سێشممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی ڕانییەدا دابەشدەکرێت

یوسف ناودەشتی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 30ی ئاب، موچەی دوو مانگ بەیەکەوە بەسەر مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری پەروەردەی ڕانیەدا دابەش دەکرێت.

هەروەها بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە"ئەو دوو موچەیەی دابەشدەکرێن موچەی هەردوو مانگی 1 و 2 ی ئەمساڵە و بۆ ئەو مەبەستەش پارەی پێویست لەبەردەستە".
یوسف ناودەشتی هەروەها وتویەتی "هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەڕێتەوە بۆ درەنگ دەربڕینی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی ئەو موچەیە".



PM:07:49:28/08/2016