ڕەنگە هەموومان گوڵە بەڕۆژەمان خواردبێت بەس
کەسمان نەمانزانی بێت، سود و گرنگی خواردنی گوڵە بەڕۆژە چییە، بەڵام گوڵە بەڕۆژە
چەند سودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە.
گوڵە بەڕۆژە دەوڵەمەندە بە هەریەکە لە ڤیتامین E و مەگنسیۆم و ئاسن و
فۆسفۆڕ ،ئۆمێگا٣ و ئەمەش وایکردووە سودێکی زۆری هەبێت.
گوڵە بەڕۆژە زۆر بەسودە بۆ ڕێگرتن لە کلۆربوونی ددانەکان و چەوری
خوێنیش کەم دەکاتەوە، هاوکات، زەیتی گوڵە بەڕۆژە ڕێگری دەکات توشبوون بە
نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکر و ھەوکردنی جومگە و
ڕەقبوونی دەمارەکان.
هەروەها بە پێچەوانەی جگەرە کێشانەوە کە
دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ توشی نەخۆشی سی بێت گوڵە بەڕۆژە مەترسییەکانی توشبوون بە
شێرپەنجەی سی کەم دەکات.