لێدوانی وەزیری پەروەردە لە بارەی دابەشکردنی مووچەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێویستە پاش دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە دەستبە دابەشکردنی موچەی مامۆستایان بکرێت.

پشتیوان سادق ئەمڕۆ بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ڕاگەیاند و دەڵێت "وەک وەزارەت و بە هاوکاری یەکێتی مامۆستایان بەرگریکاری مافەکانی مامۆستایان دەبین و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش وەک خەمخۆری هەمیشەیی ئەم توێژە بەڵێنی چارەسەرێکی جددی داوە و لەسەر وەزارەتی دارایی پێویستە کە لە پاش دابەشکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە، گرنگی تەواو بدەن بە مووچەی مامۆستایان"

هەروەها سەبارەت بە داخستنی قوتابخانەکانی سەر بە ڕەوتی گولەن لە هەرێمی کوردستان دەڵێت "وەزارەتی پەروەردە بە هاوکاری کەرتی تایبەت بە هەمان کواڵیتی و تەنانەت بە ئاستێکی بەرزتری زانستی بەردەوم دەبن و لە دەستی ئەو ڕەوتە دەریان دەهێنین و دڵنیایی دەدەینە ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵەکانیان لە قوتابخانەکانی ئیشق دەخوێنن، لە جاران باشتر لە خوێندنەکەیان بەردەوامدەبن".



PM:06:25:01/09/2016