ئەمڕۆ وەفدەکەی ئێران لە سلێمانی دەست بەکۆبوونەوەکانی دەکات
سپی زانیاری لەسەر پێکهاتەی وەفدەکە بلآودەکاتەوە

لە ئێوارەی دوێنێوە وەفدێکی بالآی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەم کێشەکانی یەکێتی یەوە گەیشتۆتە سلێمانی و ئەمڕۆ دەستدەکات بەکۆبوونەوەکانی لەگەل بەرپرسانی یەکێتی. 

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند وەفدەکەی ئێران وەفدێکی بالآی فەیلەقی قودسەو لەلایەن ( ئاغای مسکریان )ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت کە جێگری فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو وەفدەی فەیلەقی قودس سەرەتا لەگەڵ هەردوو باڵدا بە جیا دیدارەکانی دەستپێدەکات و،  ئەگەر کرا دواتر لەگەڵ هەردوو باڵدا پێکەوە کۆبوونەوە سازدەکات.

لە شەوی ٩/٢ ەوە لەو کاتەوەی هەردوو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح بەیاننامەی " ناوەندی بڕیاریان " دەرکرد، قونسڵی ئێران لە سلێمانی سەعدولآ مەسعودیان بەردەوام بووە لە دیدارەکانی لەگەڵ هەردوو جێگر و هێرۆ ئیبراهیم.
 


AM:11:12:03/09/2016