دوو دیلی دەستی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە رزگار كران
ئەمرۆ هێزەكانی پێشمەرگە‌و ئاسایش دوو دیلی دەستی داعشیان لە ناحیە جەبارە رزگار كرد.
لەمبارەیەوە ئامانج عه‌بدولڕه‌زاق به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌باره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به میدیای حیزبەكەی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌گوندی جه‌دیده‌ی سه‌ربه ناحیه‌ی جه‌باره 10 هاووڵاتیان رفاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی جه‌باره‌ی یه‌كێتیی توانراوه له‌ماوه‌ی پێشوودا دوو دیل رزگار بكرێت .
وتیشی : له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كاندا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ش دوو دیلی تر رزگاركران .
رونیشكرده‌وه، له‌هه‌وڵی ته‌واوداین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی دیله‌كان رزگاربكه‌ین و له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه .
AM:09:29:04/09/2016