ئەمینداری یەكگرتوو: بە بنبەستگەیشتنی کێشەکانی هەرێم نیشانەی فاشیلی سیاستەمانە

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: بە بنبەستگەیشتنی کێشەکانی هەرێم نیشانەی فاشیلی سیاستەمانە و ئەمەش بەرەو ئایندەیەکی نادیارمان دەبات".

ئەمڕۆ 4/9 سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە کۆنگرەی خوشکانی ئەو حزبە لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەر سەرکردەیەک قسەی خۆی مەبەست بێت و بیەوێت بیباتە سەر، ئەوا ڕەوشی ئێستای هەرێم خراپتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە سەقەتەکان لە سیکۆلجۆییەکی ناتەندروستدا دراون و چارەسەری کێشەکانیش نزیک نین.
ئەوەشی وت "ڕاستییەکان ئەوەندە تاڵن ئەگەر بیانڵێین هەمووان بەرگەی ناگرن و سەرکردەکان دەبێت بەخۆیاندا بچنەوە و بەرپرسانە مامەڵە بکەن".

ڕاشیگەیاند "بە بنبەستگەیشتنی کێشەکانی هەرێم نیشانەی فاشیلی سیاستەمانە و ئەو ئەزمونەی هەمانە بەرەو ئایندەیەکی نادیارمان دەبات".
لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانییەوە وتی "لەگەڵ یەکێتی ئامادەیی هەماهەنگیمان دەبڕی بۆ چارەسەر کێشە ناوخۆییەکانیان".



PM:01:01:04/09/2016