"سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه"
بەوتەی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: پێشبینی ده‌كرێت سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی، بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
مه‌حمود ڕه‌زا، له لێدوانێكیدا بە میدیای حیزبەكەی رایگه‌یاند: خستنه‌ده‌نگدانی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌ماندا، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه ئه‌گه‌ر رێژه یاسایی ته‌واو ببێت.
باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌گه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری بخرێته ده‌نگدانه‌وه، پێده‌چێت به‌هه‌مان شێوه‌ی خالید عوبێدی متمانه‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ڕێككه‌وتنی نوێی نێوان پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی هۆشیار زێباری ده‌بێت.
PM:01:53:05/09/2016