گۆڕان داوایەکی پارتی بە نایاسایی ناوزەد دەکات

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لەسەر پرسی متمانە سەندنەوە لەهۆشیار زێباری کە سبەی وادەیەتی،  دەڵێت" ئەو داوایەی فراکسێونی پارتی واژویان بۆ کۆکردوتەوە کە جارێکی تر دەنگدان لەسەر قەناعەتی پەرلەمانتاران دووبارە بکرێتەوە یاسایی نیە" .

هۆشیار عەبدوڵا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی دەربارەی ئەوە هەوڵانەی پارتی دەیدات کە سبەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق سەرلەنوێ وەڵامەکانی هۆشیار زێباری بخاتەوە دەنگدان، دەڵێت" تاکە ماددە لە پەیرەی ناوخوی پەرلەمانی عێراق کە باس لە دوبارەکردنەوەی گفتوگو و دەنگدان دەکات ماددەی ۱۳۵ و ئەویش دور ونزیک پەیوەندی بە ئیستجوابەوە نیە بەڵکو لە بابی تشریع و تێپەراندنی پرۆژە یاسادایە کە دەتوانرێت ماددەیەک دوای پەسەندکردن و دەنگدان لەسەری لەسەر داوای حکومەت یان سەرۆکی لیژنە یان واژۆی پەنجا پەرلەمانتارەوە دوبارە بکرێتەوە ؛ هەر بوێە ئەو داوایەی پارتی ناکوکە لەگەڵ پەیرەوی ناوخۆ".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوە دەخاتە روو" لە حاڵەتێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بچنە ژێر ئەو داوایەی پارتیەوە و دەنگدان لەسەر وەڵامەکانی زێباری دوبارە بکرێتەوە دەرگای دەیان قەیرانی تر دەکاتەوە و دەبێتە نەریتێک کە داوا بکرێت بو خالد عوبەیدی و پرۆژە یاسا و چەندین بریاری تریش دوبارە دەنگ بدرێتەوە ." 

هۆشیار عەبدوڵا هەڵوێستی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرا دەکات و دەڵێت" ئێمە لە فراکسێونی گوران ئەوە رەتدەکەینەوە دەنکدانمان دژی زێباری بە هوی خیلافی سیاسی کوردستانەوە  بێت لەگەڵ پارتی ؛ ئێمە باوەڕمان بە وەڵامەکانی زێباری نەهێنا بویە دەنگ نادەین لەبەرژەوەندی ئەو ؛ مەسەلەکە ئەوە نیە پارتی لێرە چون مامەڵەی لەگەڵ وەزیر و پەرلەمان کردە مەسەلەکە ئەوەیە وەڵامەکانی زێباری پرن لە کەلێن و شەبەقی کەورە و تەنانەت ئیعتراف کردن لەسەر چەندین مخالفە کە گەندەڵی گەورەن . لە راستیدا وڵامەکانی زێباری نەک لە ناو زورینەی پەرلەمانتاران بەڵکو لە ناو خەڵک و میدیا و سوشیال میدیاشدا رەتکراوەتەوە".

سبەی لەپەرلەمانی عێراق متمانە سەندنەوە لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی دەخرێتە دەنگدانەوە، فراکسیۆنی پارتی دەیەوێت ئەو کارە ئەنجام نەدرێت و پێشئەوە دەنگدان لەسەر وەڵامەکانی زێباری سەرلەنوێ بخرێتەوە دەنگدان.



PM:01:55:05/09/2016