لۆکە چی دەکات لە جەژندا

خانمە گۆرانی بێژی ناسراو لۆکە زاهیر لە دوا چالاکی هونەری خۆیدا لە جەژنی نەورۆز سیدیەکی نوێ پێشکەش هەوادارانی دەکات.

لۆکە زاهیر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی "ئەم سیدییە بریتییە لە ١٤ تراک کە ١١ تراکیان بەشێوەی لایڤ و دوور لە ستۆدیۆ تۆمارکراوە بە چەند کاتژمێرێک".

ئەو هونەرمەندە  لەسەر داوای ھەوادارانی ھەندێک لە گۆرانییە فۆلکلۆر و نوێکانی تۆمارکردۆتەوە لەگەڵ سێ موزسیان "محەمەد یاسین، سەرمەند فوئاد، فەرمەند موزیک".

لۆکە دەڵێت" دوو تراک لە گۆرانییەکانی بەرنامەی شەقام لەخۆ دەگرێت، دواین گۆرانیش "من و تۆ"ـیە کە دواین بەرھەممە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاومان کردەوە، ھیوادارم ئەم سیدییە ببێتە کۆکراوەیەک لە ھەنگاوی نوێی ھونەریم".



AM:10:24:06/09/2016