کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواکەوت بۆ ٥ شەممە
یەکێتی و یەکگرتوو پشتگیری زێباریان کرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی یاساییەوە دواکەوت بۆ رۆژی ٥ شەممە، ئەو فراکسیۆنانەی بواریان نەدا دانیشتنەکە سازبکرێت، یەکگرتوو و یەکێتی بوون کە لەگەڵ پارتی و ژمارەیەک فراکسیۆنی سوونەکان بەشدارنی کۆبوونەوەکەیان نەکرد.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی دواخست بۆ رۆژی ٥ شەممە لەبەر ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران.

لیستەکانی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و چەند لستێکی سوونە ئامادەی کۆبوونەوەکەیان نەکردوو بەو هۆیە رێژەی یاسایی سازدانی کۆبوونەوە سازنەکرا.

لەکاتی بەستنی کۆبوونەوەدا دەتوانرا بە ٥٠ واژووی پەرلەمانتاران سەندنەوەی متمانە لە زێباری بخرێتە دەنگدانەوە.

فراکسیۆنی پارتی ماوەی دوو هەفتەیە هەوڵێکی سیاسی و دیبلۆماسی زۆری دا تا دانیشتنی ئەمرۆ ساز نەکرێت و تا ئێستا سەرکەوتووبووە لەو هەولآنە وەک چاودێران ئاماژەی بۆ دەکەن. 


PM:12:24:06/09/2016