وەفدێكی پەكەكە سەردانی یەكێتی دەكات

وەفدێكی باڵای پارتی كرێكارانی كورستان بۆ ناوبژیوانی كردن‌و هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكانی ناو یەكێتی لەگەڵ باڵە جیاجیاكانی ئەو حیزبە كۆبوونەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند لە رۆژانی رابردوودا‌و پاش یەكەم راگەیاندنی "ناوەندی بڕیار" لەناو یەكێتی، وەفدێكی سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ناوبژیوانیكردن‌و هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكانی ناو باڵەكانی یەكێتی لەگەڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم‌و باڵەكەی كۆسرەت رەسوڵ‌و بەرهەم ساڵح كۆبوونەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە وەفدەكەی پەكەكە سەرەڕای دیدار لەگەڵ هەر دوو باڵەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، پێش سەفەرەكەی بۆ دەرەوەی وڵات، دیداریان كردوە.



PM:02:11:06/09/2016