ئەحلام حاجی شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە چەند ڕۆژێكە لە كوردستانە، چەند جارێك بە دەركەوتنەكانی هەرای ناوەتەوە.
ئەحلام حاجی لە مەغریب لەدایك بووە و لەتەمەنێكی منداڵییەوە لە پاریس ژیان بەسەر دەبات ئەمەش بەهۆی كاركردنی دایك و باوكییەوە كە ناچار بوون كۆچ بكەن بۆ فەرەنسا.
ئەحلام ساڵی 2011 لە مەراسیمێكدا لە لوبنان بە شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردراوە و لەو كاتەشەوە بەشداری چەندین چالاكی هونەری و خێرخوازی فیستیڤاڵی جیاوازی كردووە، كە دواینیان بەشداری كردن بوو لە فیستیڤاڵی جوانی و نمایشكردنی جلوبەرگ كە لە سلێمانی ئەنجامدرا.
ئەو شاجوانە چەند جارێك كارەكانی هەرای ناوەتەوە لەوانە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی بەشێوەی وروژێنەر، هەروەها دەنگۆی بونی پەیوەندی و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی ناسراوی عەرەب وائیل كفوری، كە دواتر ئەم هەواڵە لەلایەن ئەحلامەوە ڕەتكرایەوە، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە.