پسپۆڕانی خۆراكی ئاشكرای دەكەن كە دەتوانرێت لەڕێی خۆراكەوە كەسانی جگەرەكێش واز لەو كارە بهێنن و لە جگەرەكێشان دووربكەونەوە.
بەڕای پسپۆڕەكان گیراوەیەك هەیە كە دەتوانێت یارمەتی كەسانی جگەرەكێش بدات تا واز لە جگەرەكێشان بهێنن، ئەوەش بە ئاسانی دەتوانرێت لە ماڵەوە دروست بكرێت.
كەرەستەكانی گیراوەكە:
1- یەك لیتر ئاو
2-٤٠٠ گرام هەنگوین
3- بڕێك ڕەگی زەنجەفیل بە ئەندازەی پەنجەیەك
4- پیازێكی مامناوەند
5- دوو كەوچكی زەڵاتە زەردەچەوە
چۆنێتی ئامادەكردن:
هەنگوینەكە لەگەڵ ئاوەكەدا دەكوڵێنرێت پیاز و زەنجەفیلەكەی تێدەكرێت دوای دووبارە كوڵانەوەشی زەردەچەوەركەی بۆ زیاد دەكرێت و دەكوڵێنرێت تا ئاوەكەی دەبێتە نیوە و بە تێكەڵكردنی وەك هەویرێكی لێدێت.
گیراوەكە پێویستە بەردەوام لە سەلاجەدا بێت، ڕۆژانە پێش نانی بەیانی و دوو كاتژمێر دوای نانی نیوەڕۆ دوو كەوچكی چێشتی لێبخورێت.