80 فیشەک بە هونەرمەندێکی کوردەوە نرا

میدیا و پەیجەکانی پارتی بڵاویانکردەوە کە لە شاری کەرکوک ٨٠ فیشەک بە ئسماعیل ئیبراهیم، ناسراو بە ئیسماعیل عێراقیدا نراوە و ئاماژە بەوە دەکەن هۆکەی ئەوەیە گۆرانی بەسەر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.

لە هەواڵی میدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە "هونەرمەندێكی خەڵكی كەركوك بەهۆی گۆرانی وتن بەسەر مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا، زیاتر لە هەشتا فیشەكی پێوەدەنرێت و بەرپرسێكی پارتیش لەپارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات ژیانی پارتییەكان لە كەركوك لە مەترسیدایە".

هەر بە گوێرەی ئەو هەواڵە "چەند رۆژێك لەمەوبەر لە گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك، تەقە لەگۆرانیبێژێك دەكرێت بەناوی ئیسماعیل ئیبراهیم ناسراو بە ئیسماعیل عیراقی، كە چەند گۆرانییەكی بەكوردی و عەرەبی بەسەر مەسعود بارزانیدا وتوە، برایەكی ئەو گۆرانیبێژەش ئەوە ئاشكرا دەكات لەو 80 گولەیەی بە براكەیەوە نراوە، نۆ گولەی بەركەوتوە و گیانی لەمەترسیدایە".



PM:05:00:07/09/2016