هونەرمەندی ناسراو بورهان مەجید لە نوێترین كاریدا ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەگرێت.
بورهان مەجید لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە سرودێكی نوێ بەناوی حكومەتی و چی و هەرێمی چی بڵاودەكاتەوە، كە تێیدا ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان و شێوازی حكوڕانیان دەگرێت و بەهۆكاری خراپی گوزەرانی خەڵكی كوردستانیان دادەنێت.
بورهان مەجید یەكێكە لەو هونەرمەندانەی بەردەوام لە كارەكانیدا ڕەخنە شێوازی حكوڕانی كاربەدەستانی هەرێم دەگرێت و بەو كارانەشی جەماوەرێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردتەوە.