حکومەتی ئۆردو‌غان ئەمڕۆ بڕیاری لابردنی ٢٨ سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراوی سەر بە حیزبەکوردیەکانی لەشارەکانی باکوری کوردستان خستە بواری جێبەجێکردنەوەو خەڵکانی سەر بە ئاک پارتی لەجێگایان دانران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا به لابردنی 28 سه‌رۆک شاره‌وانی کە زۆرینەیان سه‌ر به‌ر پارتی هه‌رێمه دیموکراتییه‌کان به‌ده‌په‌ن، له جێگه‌ی ئه‌وانیش ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، ئاکه‌په جێگیر ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌وری چه‌ندین بینای شاره‌وانی گرتووه له باکوری کوردستان و سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ن.
سوله‌یمان سویلو، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به تۆمه‌تی هاوکاری و په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ په‌که‌که و بزوتنەوەی خزمەت به گوێره‌ی ره‌وشی نائاسایی تورکیا، بڕیار دراوه به لابردنی 28 سه‌رۆک شاره‌وانی و که‌سی دیکه له شوێنیان داده‌نرێت.
به وته‌ی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا، 24 له‌و سه‌رۆک شاره‌وانییانه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی که‌جه‌که ده‌رکراون و چواریشیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن.
پێده‌چێ ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تی تورکیا بۆ ده‌رکردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه کورده‌کان کاردانه‌وه‌ی توندی لێبکه‌وێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان به ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراون.
له چه‌ند رۆژی رابردوشدا ده‌وڵه‌تی تورکیا بڕیاریدا به ده‌رکردنی 14 هه‌زار مامۆستا له باکوری کوردستان، ئه‌وه‌ش هه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ کۆما جڤاکی کوردستان که‌جه‌که.