حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان جگە لە پارتی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه مه‌راسیمی پێشوازیكردن له هاوڵاتیان بۆ رۆژانی جه‌ژن ئه‌نجام ناده‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، شه‌ش حزب و لایه‌نی سیاسیی كوردستانی له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، داوا ده‌كه‌ن به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژن نه‌كرێته بارگرانیه‌كی تر به‌سه‌ر هاولاتییانه‌وه.
ئه‌و شه‌ش لایه‌نه پێكهاتون له" گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ، شیوعی و سۆسیالیست"و له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌له جه‌ژندا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، سه‌ردانی دراوسێ و دۆستانیان كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به بار به‌سه‌ریانه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن به‌هه‌مان هۆكار، ئه‌وانیش رۆژانی جه‌ژن ده‌رگای باره‌گاكانیان داده‌خه‌ن و پێشوازیی له میوان ناكه‌ن.