کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی وڵات، هێلاری کلینتۆن لە میانەی به‌شداریكردنی له ساڵیادی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، باری ته‌ندروستی تێك دەچێت و لەهۆش خۆی دەچێت.
دوێنێ ٩/١١ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوكراوەتەوه هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشان دەدات بەپێوە خۆی پێ ناگیرێت و چەند کەسێک کە لەگەڵیدان دەچنە ژێر باڵی تا دەچێتە نێو ئۆتۆمبیلێکی تایبەتەوە.
دوای رووداوەکە لە بەیاننەمەیەکدا تیمی هەڵبژاردنی هیلاری، رایانگه‌یاند "ناوبراو هه‌ستی كردووه پله‌ی گه‌رمای له‌شی به‌رزبووه‌ته‌وه بۆیه چووه بۆ شوقه‌كه‌ی چیلسی كچی".
دوێنێ یادی پانزە ساڵەی هێرشکردنە سەر هەردوو تاوەری بازرگانی بوو لە نیویۆرک لە لایەن رێکخراوی قاعیدەوە کە نزیکەی سێ هەزار هاوڵاتی بوونە قوربانی.