لە نامه‌یه‌كی نوسراودا، نادیە موراد باڵۆێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (بۆ نياز چاكی) داوادەکات "تیرۆری داعشی توركی بوه‌ستێنن" و داوا لە هەموو جیهان دەکات بە بڵاوکردنەوە و وەرگێرانی نامەکەی هاوکاری بکەن.
لەو نامەیەدا نادیە موراد پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان دەکات و داوا دەکات"له‌ناوبردنی گه‌لی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان بوه‌ستێنن، به‌ده‌ستی ئه‌ردۆگان و داعشه هاوكاره‌كانی، ئه‌وانه‌ی كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی شه‌نگالیان ئه‌نجامدا له‌دژی گه‌لی ئێزدیی".
ئەو کچە ئێزیدیە دەڵێت" ئێوه (خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ نیاز چاكی)تان به‌من به‌خشی، كه‌چی له‌ولاوه مافتانداوه به بكوژی گه‌له‌كه‌م تا جارێكی دیكه گه‌لی رۆژئاوای كوردستان كۆمه‌ڵكوژ بكات، خه‌ڵاته‌كه‌تان به‌رنه‌وه، به‌ڵام ئاشتی ببه‌خشن به گه‌لم".
نادیە موراد جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان دوو ساڵه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كەن كه خۆی له داعش-دا ئه‌بینێته‌وه، باشترین ڕۆڵه‌كانیان له (یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه) له‌وپێناوه‌دا به‌خشیوەو دەڵێت" هه‌وڵ ئه‌ده‌ین مه‌ترسیدارترین تیرۆریست له میژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌ناوبه‌رین كه خۆی له كه‌سی ئه‌ردوگاندا ئه‌بینێته‌وه، ئه‌ردوگانی ئه‌ندازیاری تیرۆریستی جیهانی كه مرۆڤایه‌تی ئه‌كوژێ له‌هه‌موو جیهاندا، ئه‌مرۆ ئێمه ئه‌كوژێ و سبه‌ی ئێوه، تیرۆر ئاینی نیه‌و تیرۆیستیش بێ ره‌گه‌زه".
نادیە موراد کە خۆی قوربانی شەڕی داعشە دەڵێت" سه‌یره کورد ئه‌مرۆ له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ری تیرۆرستان ئه‌كات، كه خۆی له داعش-دا ئه‌بینێته‌وه، به‌به‌رچاوی ئێوه‌وه به خوێن ساردی ئه‌كوژرێ و ئێوه لێی بێده‌نگن..؟ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا، ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌وه‌ی رێگه بدرێ به تیرۆریستان كه مرۆڤانێك بكوژن ته‌نها له‌به‌ر جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ره‌نگ و ئاینیان، ئه‌مرۆ من ئه‌كوژن و سبه‌ی ئێوه ئه‌كوژن، له‌ژێر هه‌مان بیروباوه‌ڕدا، چونكه ئه‌و جگه له‌خۆی، كه‌سی دیكه‌ی پێ قبووڵ نییه".
نادیە لەکۆتایی نامەکەیدا داوا دەکات ئەو نامه‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه، نه‌ك ته‌نها بیخوێننه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ریبگێڕنه سه‌ر هه‌موو زمانه‌كانی جیهان، تا هه‌موو مرۆڤایه‌تی بیخوێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه هاوكاری ئه‌وانه‌ن كه شه‌ڕی تیرۆرسیتانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگانی داعشی ئه‌كه‌ن، ئه‌وا داواكارم، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجاریش بێ ئه‌م نامه‌یه بڵاوی بكه‌نه‌وه، تا بزانم ئێوه پشتگیری له‌م داوایه‌ی من ئه‌كه‌ن. سوپاس بۆ پاڵپشتیتان".