نهێنییەکی سەرنج ڕاکێشی نەوشیروان مستەفا ئاشکرا دەبێت

نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پیاوێک کەم دەدوێت زیاتر گوێ دەگرێت، بەڵام ئەو بە درێژایی ڕۆژ زیاتر لە پاکەتێک جگەرە دەکێشێت، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز.
زۆرێک لە هاوڕێ نزیکەکانی نەوشیروان مستەفا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوبراو لە جگەرە کێشاندا خواستێکی تایبەتی هەیە و یەک جۆر جگەرە دەکێشێت، بەڵام ئەوەی سەیرە تەنها نیوەی جگەرەکەی دەکێشێت.
بەوتەی هاوڕێیەکی لە شاخیش نەوشیروان مستەفا هەمیشە بەتایبەتی جگەرە دڵخوازەکەی خۆی بەدەستگەیشتووە کە ئەویش جگەرەی رۆسمەنەو جگە لەو جگەرەیە هیچ جگەرەیەکی دیکە ناکێشێت، زیاتر لە ٣٠ ساڵیشە هەر ئەو جگەرە دەکێشێت.
خاڵێکی دیکە کە جێگەی سەرنجە نەوشیروان مستەفا خۆی بە ڕۆژنامەنووس دەزانێت و لەسەر پێناسی باری شارستانییەکەی نوسراوە کە پیشەکەی ڕۆژنامەنووسە.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاریسلێمانیلە بنەماڵەیەکی ناسراو و ڕۆشنبیری ئەو شارە لە دایکبووە. نەوشیروان مستەفا وەک ھاوڕێ نزیکەکانی دەگێڕنەوە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابوردوو دەستی بە کاروچالاکی سیاسی کردووە، یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لەزانکۆی بەغداتەواو کردووە، لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابوردووەوە لە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان چالاکانە کاری کردووە.
لە ساڵانی ١٩٦٣ و ١٩٦٤ بۆتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان. ھەر لەو ماوەیەدا بۆتە ئەندام لەپارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٦٧ بۆتە ئەندامی لقی سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
هاوسەرەکەی ناوی شوعلەیە و لە ساڵی ١٩٨١ خێزانی پێکەوە ناوە، خێزانەکەی خوشکەزای ڕەفعەتی مەلای ھاوڕێی دێرینی شاخ و شاریەتی، نەوشیروان خاوەنی دووکوڕوکچێکە بەناوەکانی (نما، چیا، چرا).


 



AM:04:19:14/09/2016