حاجیانی هەرێم بڕی 400 هەزار دۆلاریان داوە بە ئاژەڵ بۆ قوربانی

سەرپەرشتیاری تیمی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی حاجیانی هەرێم لە سعودیە ڕایگەیاند، حاجیانی هەرێم سێ هەزار و ٧٠٠ سەر ئاژەڵیان کردوە بە قوربانی، کە خەجییەکەی نزیکەی ٤٠٠ هەزار دۆلار بووە.

لە بابەتێکیدا کە لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ ١٤ ی ئەیلولی ٢٠١٦ مەریوان نەقشبەندی سەرپەرشتیاری تیمی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی حاجیانی هەرێم لە سعودیە، ڕایگەیاندوە "ئەمساڵ حاجیانی جیهان لە سعودیە نزیكەی دوو ملیۆن سەر ئاژەڵی جۆراوجۆریان لە (مەڕ و مانگا و حوشتر و..هتد) وەك فدیە و قوربانی سەربڕیوە".

لەبارەی ڕێژەی قوربانی کردنی حاجیانی هەرێمەوە نووسیویەتی "حاجیانی هەرێم نزیكەی سێ هەزار و ٧٠٠ سەر ئاژەڵیان سەربڕیوە كە خەرجیەكەی نزیكەی ٤٠٠ هەزار دۆلار دەكات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، کە هەموو ئەو ئاژەڵە سەربڕاوانە بەپێی پرۆژەی خێرخوازی جۆراوجۆری سعودیە، ڕەوانەی هەردوو وڵاتی ئوسترالیا و بەرازیل و چەند وڵاتێكی تر دەكرێت، بە مەبەستی ئامادەكردن و لە قوتونانیان و دابەشکردنیان بەسەر ئەو وڵاتانەی كە هەژارن یان ناوچەی شەڕن و ئاوارەی موسڵمانی تێدایە.



PM:12:18:14/09/2016