یەپەگە هێرشێكی داعش تێكدەشكێنێت‌و 38یان لێدەكوژێت
ناوەندی چاپەمەنی‌و راگەیاندنی یەپەگە رایگەیاند هێرشی چەكدارانی داعش لەباشوری گوندی ئازاوی سەر شەدادە لە رۆژئاوای كوردستان تێكشاوە‌و 38 كەسیان لێ كوژراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه "رۆژی 11ی ئه‌یلول چه‌ته‌كان له لایه‌نی باشوری گوندی ئازاوی سه‌ر به شه‌داد هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕڤانان، شه‌رڤانان هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندوه و له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا گوندی گشگش و زاناتی سه‌ر به شه‌داد له ده‌ستی تیرۆرستان رزگار كراون و هه‌روه‌ها 38 تیرۆرست كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی تیرۆرستان كه‌وتوه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان و پاش شه‌ڕڤانان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ناوچه‌كه‌یان له تیرۆرستان پاككردوه‌ته‌وه".
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی یه‌په‌گه راشیگه‌یاندوه "له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی سه‌خت كه له نێوان شه‌ڕڤانان و تیرۆرستاندا روویدا، سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگڕی ته‌قه‌مه‌نی داعش ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جه‌نگی له‌جۆری تۆپی 57 و دۆشكه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدا گرتووه".
هه‌روه‌ها یه‌په‌گه رایگه‌یاندوه، له‌و شه‌ڕه‌دا كه دوو رۆژی خایاند، نۆ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه شه‌هیدبوون.
PM:01:33:14/09/2016