وێنە.. قوباد تاڵەبانی بە ستایلێکی جیاوازەوە دەرکەوت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆمەڵێک وێنەی نوێی بڵاوکردەوە کە ستایلی جلوبەرگەکانی بۆتە جێگەی سەرنج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بە پانتۆڵێکی کابۆ و چاکەت و کراسێکەوە دەرکەوتووە، بە جیاواز لەوەی کە زۆرینەی کات قات و بۆینباخ دەپۆشێت.

قوباد تاڵەبانی لەسەر وێنەکان نوسیویەتی " سەردانم بۆ ناوبازاری شارەحەیاتەکە و چایخانەی شەعب بەیاوەری برای بەرێز کاک سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت٠"



AM:09:38:15/09/2016