ئەمڕۆ دیاردەیەکی گەردوونی گەورە ڕوودەدات

سەرۆكی بەشی فەلەكناسی لە پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژنەوەی فەلەكی لە میسر ڕایگەیاند ئەمڕۆ مانگ گیران ڕوودەدات

ئەشرەف تادرس سەرۆكی بەشی فەلەكناسی لە پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژنەوەی فەلەكی لە میسر رایگەیاندووە لە كاتژمێر حەوتی ئێوارە خۆرگیرانەکە دەستپێدەكات و تا كاتژمێر ١١ بەردەوام دەبێت، ترۆپكی مانگ گیرانەكە دەكرێت لە کاتژمێر نۆ بە تەواوی بەدەردەکەوێت

بە وتەی ئەو فەلەكناسە، دیاردەكە پێی یدەوترێت گیرانی نیمچە سێبەر، چونكە مانگ بە ناوچەی نیمچە سێبەری زەویدا تێدەپەڕێت، ئەوەش بە چاوی ئاسایی دەبینرێت.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "دانیشتوانی میسر و ناوچە عەرەبییەكان سبەینێ‌ مانگ گیرانەكە دەبینن، بە هەمان شێوە لە وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا و ئوسترالیاش دەبینرێت، بەڵام لە وڵاتانی ئەمەریكا باكوور و باشووری نابینرێت"

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەش بێت ئەو دیاردەیە لە هەرێمی کوردستانیش دەبینرێت.




AM:11:31:16/09/2016