خانەوادەی رۆژنامەنوس وەدات حسێن نامەیەك ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن

خانەوادەی رۆژنامەنوس وەدات حسێن داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن لیژنەیەك لەسەر كوشتنی كوڕەكەیان پێكبێنن.

لە راپۆرتێكدا بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و ناوەندە جیهانییەكان بنەماڵەی رۆژنامەنوسی شەهید وەدات حسێن ئاماژە بەوەدەكەن كە كوڕەكەیان زیندبووە بووە پاش ئەوەی لەرێگەی نێوان دهۆك – سیمێڵ دۆزراوەتەوە. هەروەها پرسیار لە پۆلیس دەكەن كە بۆچی شەهید وەدات بردراوە بۆ نەخۆشخانەی سیمێڵ كە دوورتر بووە لە نەخۆشخانەی دهۆك؟ هاوكات دەتوانرا چارەسەری باشتریشی بكرێت بەهۆی ئەوەی پێداویستی پزیشكی‌و پزیشكی بە توانا زیاتر هەیە لەنەخۆشخانەی دهۆك.

لە راپۆرتەكەدا بنەماڵەی وەدات ئاشكرا دەكەن كە هیچ متمانەیان بە لیژنەكانی حكومەتی هەرێم‌و ناوخۆ نیە بۆ راگەیاندنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەی چۆنیەتی رفاندن‌و كوشتنی كوڕەكەیان.



PM:03:48:16/09/2016