دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران گۆڕانی بەسەردا دێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ساڵی ئایندە شێوازی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران گۆڕانکاری بەسەردا دێت

د. عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی کوردستان بە ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە "حکومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕێکەوتنی کردووە، بۆ ئەوەی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەکاربھێنێت، لەئێستاشدا ئەو کۆمپانیایە دەستی بەکارەکانی کردووە"

هەروەها ناوبراو ڕاشیگەیاندوە" بەوتەی بەرپرسانی حکومەت، بۆ ساڵی داھاتوو سیستمەکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەو لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت، وەک یەکەم قۆناغیش لەموچەی مامۆستایانەوە دەست پێدەکات و دواتر سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان ھاوشێوەی عیراق سیستمەکە دەیانگرێتەوە".




AM:10:40:17/09/2016