لەئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی ٣ پێشمەرگە شەهیدبوون

بەیانی ئەمڕۆ لە میحوەری خازر لەچەند قۆڵێکەوە چەکدرانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەلآم هەموو ئەو هێرشانە تێکشکان، لە ئەنجامی ئەو شەڕانەش ٣ پێشمەرگە شەهیدبوون‌و ٤ تریش بریندار.

سەرچاوەیەکی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە سپی راگەیاند" تێکڕای ئەو هێرشانەی بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش ئەنجامیاندا تێکشکان، تەنها لە گوندی " زارا خاتوون " نەبێت، کە خۆکوژێک خۆی گەیاندە نێو هێزی پێشمەرگە".

سەرچاوەکەی هێزی پێشمەرگە ئاشکرا کرد کە ئەو خۆکووژە خۆی لەنێو ژمارەیەک پێشمەرگەدا تەقاندەوەو لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری تریش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیاریان سێ شەهیدەکە ناوەکانیان ( عەدنان زێباری، ئەدیب زێباری، عەلی زێباری )یە.
 


AM:11:59:18/09/2016