وێنە...ئەڤین ئاسۆ دەیەوێت نادیە موراد نوخشەی چی لێبێت؟

پێشكەشكاری ناسراو ئەڤین ئاسۆ پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەكات بە بۆنەی دیاری كردنی وەك باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان.

ئەڤین ئەسۆ لە پەیامێكیدا لەڕێی پەیجە تایبەتەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەكات بە بۆنەی دەستنیشانكردنی وەك باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان و  پێیوایە جگە لەوەی‌ دەستكەوتێكی‌ گەورەیە بۆ خۆی‌، هەمان كات شانازییەكی‌ مەزنیشە بۆ كورد.

ئەڤین دەنوسێت "ئەوەی‌ نادیە پێی‌ گەیشت منەتی‌ كەسی‌ بەسەرەوە نییە، بەڵكو تەنیا بۆ بوێری‌‌و چاونەترسی‌ خۆی‌ دەگەڕێتەوە، چونكە رەنگە لەم كۆمەڵگایە بەسەدان كچ‌و ژنی‌ چەوساوە هەبن، بەڵام نەتوانن وەك نادیە دەست بخەنە سەر برینەكە، ئەوەی‌ ئەو كردی‌ بەهەموو پێوەرێك رچەشكێنییە بۆ داكۆكیكردن لەئامانجێكی‌ رەواو گەیاندنی‌ دەنگی‌ گەلێكی‌ ستەملێكراو".

ئەڤین هیوادارە ئەو خانمە لە سەركەوتنەكانی بەردەوام بێت و هیواخوازیشە نوخشەی لێبێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ.



PM:12:38:19/09/2016