هێمن مه‌لا زاده پێشکه‌شکاری دیاری ڕووداو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دووه‌میدا هه‌رێمی کوردستانی جێهێشت و له وڵاتی که‌نه‌دا داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له که‌ناڵی ڕووداو، به سپی میدیای ڕاگه‌یاند هێمن مه‌لا زاده پێشکه‌شکاری دیاری که‌ناڵی ڕووداو، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دووه‌میدا چووه‌ته که‌نه‌دا داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند که ڕووداو داوای له کونسوڵخانه‌ی که‌نه‌دا کردووه که ڤیزای ئه‌و وڵاته بده‌ن به هێمن مه‌لا زاده و هاوسه‌ره‌که‌ی، که هاوسه‌ره‌که‌شی کارمه‌ندی دیسکی ته‌ندروستی هه‌مان که‌ناڵه، ئه‌وانیش چوونه‌ته ئه‌و وڵاته‌و داوای مافی په‌نابه‌رێتییان کردووه هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له ئێستادا له شاشه‌ی ئه‌و که‌ناڵه‌وه ده‌رناکه‌وێت.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دێت ساڵی ڕابردوو هێـمن مه‌لا زاده هاوسه‌رگیری دووه‌می کرد و وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی بڵاوکرده‌وه.
مەلا زادە لەگەڵ وێنەكەدا ڕوونكردنەوەیەكی داوە و نوسیوێتی "لەوانەیە لای زۆر كەس سەیر بێت ئەم پۆستە، بەڵام كەسێك كە شارەزای ژیان و دین و ئەخڵاق بێت، تێدەگات بۆچی دەبێت پیاو خۆی لە خراپەكاری بپارێزێت، رێكارە شەرعییەكان بگرێتە بەر".
ئەو بێژەرە سوپاسی هاوسەری یەكەمیشی كردووە كە هەمیشە پاڵپشتی كردووە و لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵیدا بووە.
دونیا كەمال كە هاوسەری یەكەمی هێمن مەلا زادەیە، كۆمێنتی لەسەر وێنەكە نوسیوە و پیرۆزبای خۆی ئاراستە كردووە و خۆشەویستی خۆی بۆ دووپات كردۆتەوە و با هاوسەری شیرین ناوی بردووە.