کۆمەڵی ئیسلامی کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری لەسەر مانەوە، یان کشانەوە لەحکومەت دەدات

ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و پەرلەمانتارانی بەغداو پەرلەمانتارانی کوردستانی کۆمەڵی ئیسلامی ئەم هەفتەیە کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر مانەوە، یان کشانەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

وا بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر پرسی مانەوە لە حکومەت، یان کشانەوەیان لە حکومەت کۆببنەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کەمایەتییەکی بچووک لەنێو سەرکردایەتی کۆمەڵدا لەگەڵ مانەوە لە حکومەتداو زۆربەش لەگەڵ کشانەوەن.

سەرباری ئەو راوبۆچوونە زاڵەی لە نێو کۆمەڵدا لەسەر کشانەوە لە کابینەکەی نێجیرڤان بارزانی لە ئارادایە، بەلآم سەرچاوەکەی سپی بە دووری زانی کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری کشانەوە بدات، چونکە ئەو چاوەڕوانی هێزەکانی تری وەک گۆڕان و یەکگرتوو و یەکێتی دەکات، هەر کاتێک یەکێک لەو هێزانە بکشێنەوە، ئەوا ئەگەر زۆرە کۆمەڵی ئیسلامی هێزی دووەم بێت کە بڕیار بدات بکشێتەوە. 


PM:07:41:19/09/2016