ئێران: ریفراندۆمی هەرێم ئاگری شەڕ لەناوچەكە خۆش دەكات

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەگەری دابەشبوونی وڵاتانی عێراق‌و سوریا، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری‌و نانەوەی شەڕ.

حسێن جابر ئەنساری كە ئێستا لەمۆسكۆی پایتەختی روسیابەسەردەبات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی بۆچوونەكانی وڵاتەكەی لەسەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو و رایگەیاند: تا ئەو جێگەی ئەوان دەزانن ریفراندۆم تا چەند مانگی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەناچێت‌و ئەم پرسەش تەنیا لەلایەن ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارانی كوردەوە باس دەكرێت كە ئەم كەسانەش بۆچوونی جیاواز لەسەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لەچوارچێوەی عێراق باس دەكەن.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لەئەگەری مەترسی دابەشبوونی عێراق‌و سوریا، ئەم دابەشبوونە زۆرتر پەرە دەستێنێت‌و بەمەش شەڕ‌و ناسەقامگیری ناوچەكە دەگرێتەوە.



PM:03:12:20/09/2016