"جەژنانەكەی بەغدا بەسەر فەرمانبەرەكانی هەرێمدا دابەشدەكرێت"

ماڵپەڕی نەوا بڵاویکردەوە جەژنانەی ئەو فەرمانبەرانەی موچەكەیان لەسەر حكومەتی بەغدا بووە، بەهیچ شێوەیەك حكومەتی هەرێم پارەكەی وەرنەگرتووە تا دەستی بەسەردا بگیرێت و بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

ماڵپەڕی نەوا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردەوە ئەو پارەیەی کە عەبادی بەسەر فەرمانبەراندا وەک جەژنانە دابەشی دەکات، بەسەر فەرمانبەرەکاندا لە هەرێمی کوردستانیش دابەش دەکرێت

هەر لەو هەواڵەدا هاتووە." سەبارەت بەو هەواڵانەی گوایە حكومەتی هەرێم دەستی بەسەر جەژنانەی ئەو كارمەندانە گرتووە كە موچەكانیان لەلایەن حكومەتی بەغداوە دەدرێت، تەنها دەنگۆیە، راستە سەرەتا كێشەیەك هەبوو پارەكە وەرنەگیرا، بەڵام دواتر كێشەكە چارەسەر كرا".



PM:06:34:21/09/2016