پارتی ئینزاری لایەنە سیاسیەکان دەکات

پارتی دیموکراتی کوردستان لایەنە سیاسیەکان ئاگادار دەکاتەوە لەو خۆپیشاندانەی کە وا بڕیارە رۆژی ٩/٢٧ بکرێت و دەڵێت" پارتی ئامانجی ئەو خۆپیشاندانە".

پارتی بەراستەوخۆ و ناراستەوخۆ لایەنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی ئاگادار دەکاتەوە لەو خۆپیشاندانانەی وا بڕیارە لەناوچەکانی سلێمانی رۆژی ٩/٢٧ سازبکرێت و ئەو حیزبە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێتە ئامانژی ئەو خۆپیشاندانەو ئەمەش بەهیچ جۆرێک مایەی قبوڵکردن نییە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە پارتی ئەو لایەنانەی ئاگادارکردۆتەوە کە ئەگەر هێرشبکرێتە سەر بارەگاو کادیرەکانی پارتی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەو راپەرین، ئەوا پارتیش بەرپرس نییە لە بارەگای ئەو حیزبانە لە ناوچەکانی هەولێر و بادینان.

مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لەو خۆپیشاندانانەی ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕینی گرتەوە بارەگای هەندێک لە حیزبەکان و لەپێشیشیانەوە بارەگاکانی پارتی کرانە ئامانج و ژمارەیەکیان سوتێنران.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی رۆژی ٩/١٦ لە شاری سلێمانی بەرەی ناڕەزانیی خەڵک راگەیاندو، ئەو بەرەیە بڕیاری دا یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ٩/٢٧ یان دەستنیشانکردن بۆ رۆژی خۆپیشاندانێکی فراوانی خەڵک. 



PM:11:40:21/09/2016