لێدوانی قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی مووچه‌

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند "ئەركمان باشكردنی بژێوی خەڵكە و پلانمان ئەوەیە دەربازبین و ژیانی خەڵكی كوردستان ئاسایی بێتەوە"

قوباد تاڵه‌بانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کۆمه‌ڵێک دیداری ئه‌نجامداوه‌ و به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌کێتی ڕایگه‌یاندووه‌ "لە نیگەرانییەكانی مووچەخۆران تێدەگەین و مافی خۆیانە نیگەران بن بەرامبەر حكومەتەكەیان و نەدانی شایستە داراییەكانیان، بەڵام دڵنیایان دەكەینەوە پلانمان ئەوەیە دەربازبین و ژیانی خەڵكی كوردستان ئاسایی بێتەوە لەڕووی ئابووری و سیاسیشەوە".

هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی ڕاشیگه‌یاندووه‌ "سەرباری هەموو گرفت و تەگەرەكانی بەردەم حكومەت و دامودەزگاكانی، هەر بەردەوام بووین و دەبین لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و دروشم و ئەركیشمان باشكردنی بژێوی خەڵكە".



PM:03:20:22/09/2016