وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیاند ئەگەر هەر لایەنێک بابەتێکی
دیراسەکراوی زانستی‌یان لەبارەی پەروەردەی سێکسییەوە بداتێ دەیخەنە پرۆگرامی
خوێندنەوە
كاوه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاپ و پڕۆگرامه‌كان
به (وه‌كاله‌ت) بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "هه‌ندێك زانیارى و بابه‌تى
سێكسى كه به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه باسكراوه، له‌نێو په‌رتووكه‌كان به‌تایبه‌تى
له په‌رتووكى زانستى و زیندهرزانى پۆله‌كانى 11 و 12ى ئاماده‌یى باسكراوه یاخود
هه‌ندێك بابه‌تى سێكسى باسكراوه، ته‌نانه‌ت له په‌رتووكى زینده‌وه‌رزانى به‌شێكى
تایبه‌ت به كۆئه‌ندامى زاوزێ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى وانه‌یه‌كى تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌و
رۆشنبیرى سێكسى هه‌بێت، ئه‌وا مه‌رجمان هه‌یه".
سەبارەت بە مەرجەکانیان کاوە عومەر ڕایگەیاندووە "بۆ خوێندنى وانه‌ى په‌روه‌رده‌ى سێكسى، ده‌بێت شتێكى
زانستى هه‌بێت، واتا ئه‌گه‌ر دیراسه‌یه‌كى باشى زانستى هه‌بێت، ئه‌وا ده‌یخه‌ینه
نێو پڕۆگرامه‌كان، جا ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن رێكخراوێكى بیانى یاخود لایه‌نێكه‌وه
بێت ئاساییه، به‌و مه‌رجه‌ى بابه‌تێكى زانستى سه‌لمێندراو بێت، چونكه هه‌موو
ساڵێك ئێمه گۆڕانكارى ده‌كه‌ین و پڕۆگرامه‌كان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه".