مامۆستایان رۆژی یەكەمی خوێندن خێمە هەڵدەدەن
فۆتۆ: سنورمیدیا
مامۆستایانی ناڕازی قەزای سەید سادق بڕیاریان داوە بێجگە لەگردبوونەوەی یەكێتی مامۆستایان رۆژی یەكەمی خوێندن خێمە هەڵبدەن.
ئەمڕۆ کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی سنوری پەروەردەی سەیدسادق لە پارکی "حەسار"ی ئەو شارە کۆبوونەوەو بە ئامادەبوونی زۆرینەی بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەکان، بڕیاریاندا لەیەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنەوە لەبەردەمی پەروەردە خێمە هەڵدەدەن و چاکی جۆراو جۆریش ئەنجامدەدەن.
کۆبوونەوەکە پەیوەندی بە کۆبوونەوەی یەکێتی مامۆستایانەوە نەبووەو مامۆستایانی سەیدسادق ئەمڕۆ ڕایانگەیاند ئەمان بڕیار دەدەن نەک یەکێتی مامۆستایان و پابەندیش نابن بەهیچ بڕیارێکی ئەوانەوە به نوێنه‌ری خۆیان نازانن .
له گردبوونه‌وه‌كه بەیاننامەیەك بڵاوكرایەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
به‌ناوی خوا
به‌یاننامه‌ی مامۆستایانی سه‌یدساق
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌كی حكومی‌و حیزبی‌و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك شكنابه‌ین، بۆیه ڕوو له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان‌و ڕایگشتی ده‌كه‌ین
ئێمه مامۆستایانی سنووری په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق بڕیارماندا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا بایكۆتی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان بكه‌ین‌و له بایكۆت‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زای به شێوازی مه‌ده‌نی‌و یاسایش به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی داواكانمان ده‌داته‌وه‌و خواسته‌كانی مامۆستایانی نارازی جێبه‌جێ ده‌كات، هاوكات لێره‌وه دووپاتی پاڵپشتی‌و هاوكاری بۆ سه‌رجه‌می مامۆستایانی نارازی له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین، داواش له‌دایكان‌و باوكان‌و كه‌س‌و كاری قوتابیان‌و خوێندكارانیش ده‌كه‌ین له پێناو گه‌رانه‌وه‌ی شكۆ بۆ مامۆستایان‌و جێبه‌جێكردنی داواكانماندا هاوكارو پشتیوانمانبن.
هه‌روه‌كچۆن له قۆناغه‌كانی پێشووی هه‌ڵووێسته مه‌ده‌نی‌و یاساییه‌كانماندا ڕامانگه‌یاندبوو ئه‌مرۆش دیسان جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌ك: به‌ناو سیستمی نوێی مووچه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و سیستمه‌ی كه هیچ یاسایه‌ك جگه له‌یاسای سزادان‌و برسیكردن پاڵپشتی ناكات.
دوو: له بایكۆتكردن‌و داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین‌و هه‌ڵووێست‌و ناره‌زایه‌تییه‌كانمان به‌شێوازی مه‌ده‌نی‌و یاسایی درێژه پێده‌ده‌ین، فشاره‌كانمان تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین.
سێ: سه‌رباری ره‌تكردنه‌وه‌ی نیو مووچه‌و چاره‌كه مووچه، سوورین‌و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌ی چه‌ند مانگی فه‌وتاومان.
چوار: دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن‌و نه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خه‌مساردو بێباك‌و گه‌نده‌ڵه‌یه كه هاووڵاتیانی تووشی چه‌ندان نه‌هامه‌تی‌و دۆخی دژواری ژیان كردووه.
مامۆستایانی سنووری په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق
25/ 9/2016
یه‌ك شه‌ممه
PM:01:51:25/09/2016