بەپەلە.. بەفەرمی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

وەزیری تەندروستی ئاشکرایکرد ئەو دەرماڵە ئێشکگرییەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ئیداری کە وەک موچە پێیان دەدرێت ئەم هەفتەیە دابەش دەکرێت


د. رێکەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لەم هەفتەیەدا دەرماڵەی ئێشکگری دابەشدەکەن، کە لە ماوەی 24 کاژێردا بۆ پزیشكی پسپۆڕ 120 هەزار دینار، بۆ پزیشكانی پلەبەند و پایەبڵند 70 هەزار دینارە، بۆ کارمەندانی تەندروستی و ئیداریش 32 هەزار دینارە."

بەڵام سەرۆکی پزیشكانی نیشتەجێی هەولێر، د. ئێزا نەوزاد بە ڕووداوی وتووە لە ساڵی 2014ەوە بۆماوەی 2 ساڵ و 8 مانگە هیچ دەرماڵەیەکی ئێشکگریان پێنەدراوە و بەهۆی چەندین بەڵێنی پێشوو کە جێبەجێنەکراون، باوەڕناکەن دەرماڵەکە دابەشبکرێت.



PM:04:27:25/09/2016