نزیکه‌ی دوو مانگه
نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌رێمی کوردستانی جێ هێشتووه و به گوێره‌ی زانیارییه‌کانیش
تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیاری نه‌کراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵا
له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سپی ڕاگه‌یاند "تا ئێستا نازانرێت که‌ی کاک نه‌وشیروان
ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانین به‌م نزیکانه ناگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی
کوردستان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
وتیشی "پێمان وتراوه که هێشتا پشکنینی ته‌ندروستی ماوه بۆیه تا ئێستا
نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان".
ئه‌مه‌ش له کاتێکدا
دێت که له کاتی سه‌فه‌ره‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ به‌ریتانیا به‌رپرسانی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند که سه‌ردانه‌که‌ی ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌خایه‌نێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ركابه‌ری سیاسی بارزانی، رۆژی ٣ی ئه‌یلولى ٢٠١٦ به‌مه‌به‌ستی
وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ به‌ریتانیا گه‌شتی كرد.
سه‌ردانه‌كه‌شی دوای ئه‌وه دێت له‌٢٤ی ئه‌یلولی ساڵی 2015 به‌مه‌به‌ستی
وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، سه‌ردانی له‌نده‌نی كرد و دوای حه‌وت مانگ له
٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.