وێنە.. لەهەولێر سوكایەتی بە هەڵسوڕاوێكی گۆڕان دەكرێت
هێمن بنەسڵاوەیی پێشمەرگە‌و هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕانە كە دوێنێ لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە لەهەولێر دەڕفێنرێت‌و پاش ئازاردان‌و سەرتایشن فڕێی دەدەن.
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە پاش ئەوە ئێوارەی دوێنێ هێمن بنەسڵاوەیی له مه‌کۆی گۆڕان له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، له‌لایه‌ن هێزێکی چه‌کداره‌وه ده‌ڕفێنرێت و له‌و دیو پردێ فڕێده‌درێت. برۆو سه‌ریان تاشیوه و ئازاریان داوە.
پەرلەمانتارەكەی گۆڕان هەروەها دەنوسێت " ئه‌مه‌ی پارتی ده‌یکات به‌ته‌واوی مانا سوکایه‌تیه به هه‌موو تاکێکی کورد، ده‌یه‌وێت تووشی کاردانه‌وه‌مان بکات، شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوو ئیداره‌یی بکات".
AM:09:19:27/09/2016