خۆپیشاندەران رێگای سەید سادق – هەڵەبجەیان داخست

ئەمرۆ مامۆستایانی ناڕازی‌و بەرەی خەڵك لە قەزای سەید سادق خۆپیشاندانیان دەست پێكرد‌و ئێستاش رێگای سەید سادق – هەڵەبجە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە.

پەیامنێری سپی رایگەیاند خۆپیشاندەران لە سەید سادق بە ئاگردانی تایە ناڕەزایی خۆیان نیشاندان‌و ئێستا رێگەی سەرەكی سەید سادق – هەڵەبجە داخراوە‌و خۆپیشاندان بەردەوامە.

هاوكات خۆپیشاندەران لە رانیە بەرەو قایمقامییەت‌و لقی پارتی بەڕێكەوتوون‌و هێزە ئەمنییەكانیش رێگرییان لێدەكەن.



AM:11:19:27/09/2016