پارتی: با چوار لایەنەکە فەرموون له حکومه‌ت بکشێنەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە چەند لایەنێکی بەشدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، لە حکومەت بکشێنەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: "لە جیاتی خەڵک ماندووکردن و هاندانیان بۆ خۆپیشاندان، لایەنەکان ئازا و بە هەڵوێست بن، خۆتان بڕیار بدەن له حکوومەت بکشێنه‌وه‌".



PM:02:13:27/09/2016