بەوێنە.."ئاسایشی پارتی لەهەولێر چالاکوانێک برینداردەکات"

ئەم شەو لەپایتەختی هەرێمی کوردستان ئاسایشی پارتی چالاکوانێکی مەدەنی بریندار دەکات ، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت" پێویستە ئەم ئێرهابەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی مەحکوم بکرێ و ڕابگیرێ".

سۆران عمر ، سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ ، لەپەرلەمانی کوردستان لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندوە "ئەمشەو کاتژمێر ۷ ، ئاسایشی پارتی لەهەولێر ، لەسەر شەقامی سەد مەتری چالاوانێکی مەدەنی بریندار دەکەن".

ڕونیشیکردوەتەوە "ئەوچالاکوانە ناوی هاوڕێ عبدواڵلە سابیرە و لەڕێکخراوی یەک بوونە".

ئەوپەرلەمانتارە ئاماژەشی بەوەداوە "پێویستە ئەم ئیرهابەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی مەحکوم بکرێ و ڕاگیرێ".

ئەم ڕوداوەی ئەم شەو دوای ئەوەدێت کە دوێنێ شەو، هاوڵاتیەکی تربەناوی (هێمن بنەسڵاوەی) کە ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان بوە لەهەولێر دەڕفێنرێت و بێڕێزی پێدەکرێت، بەشێوەیەک برۆ و قژی دەتاشرێت
ئامادەکردنی: ئەیاد محەمەد



AM:12:54:28/09/2016