وێنە.. ئەفسەرێكی پێشمەرگە شەهید بوو

ئەمرۆ چەكدارانی داعش لە سنوری وانكێ لە نزیك بەنداوی موسڵ هێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەڵام هێرشەكەیان تێكشكا.

بەرەبەرەیانی ئەمرۆ 28/9، چەكدارانی داعش لە سنوری وانكێ هێرشیان كردەسەر سنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست‌و هێرشەكەیان تێكشاند.

بەداخەوە لەو هێرشەی داعش فەرماندەیەكی پێشمەرگە بەناوی موقەدەم ئەرشەد سەنعان، جێگری فەرماندەیی بەتالیۆنی دوو شەهید بوو.





AM:11:53:28/09/2016