دوێنێ هەریەکە لە باڵی "ناوەندی
بڕیار" و باڵی "زۆرینەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی" ئەنجامدرا و وتەبێژی باڵی ناوەندی بڕیاریش ئاشکرایدەکات
دانوستانەکان ئەنجامی نەبووە.
شاڵاو عەلی عەسکەری
وتەبێژی باڵی ناوەندی بڕیاری یەکێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کۆبوونەوەی
نێوان باڵەکانی یەکێتی لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکە کۆتایی هاتووە و دانوستانەکانیان
گەیشتووەتە بنبەست".
هەروەها شاڵاو ڕایگەیاندووەوەک باڵی ناوەندی بڕیار پلانی دیکەیان هەیە و لە
ماوەى داهاتوودا ڕایدەگەیەنن و ئەوان لەو کۆبوونەوەیدا جەختیان لەوە کردووەتەوە
کە دەسەڵاتەکانی جێگرانی سکرتێر بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە بێت