کەناڵێکی ئاسمانی کوردی داخرا

ئەمڕۆ کەناڵی زارۆ تیڤی کە بە شێوەزاری کرمانجی و شێوەزاری زازاکی پەخشی دەکرد لە لایەن حکومەتی تورکیاوە پەخشی ڕاگیرا.

ئەمەش لەو چوارچێوەیەدایە حکومەتى تورکیا لە چوارچێوەى یاساى بارى نائاسایدا پەخشى ١٠ کەناڵى تەلەفزیۆنیى لە مانگى دەستکردى تورکساتدا ڕاگرت.

بە گوێرەی بڕیارەکە حکومەتى تورکیا هەر یەک لە کەناڵەکانى حەیات سەس تیڤى، ئازادى تیڤى، ژیان تیڤى، وان تیڤى داخستووە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتریش کەناڵى تەلەفزیۆنى ئوزگور گیون تیڤی کە کەناڵێکی کوردییە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە داخرا.



PM:11:14:28/09/2016