" ئەوەی بەرامبەر هێمن عەبدولخالق ئەنجامدراوە شکاندنی شکۆی پێشمەرگەیە"

رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەڵپاچینی سەری هێمن عەبدولخالق شکاندنی شکۆی پێشمەرگەیە.

رێکخراوی هەڵوێست لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە لەسەر سووکایەتیکردن بە هێمن عەبدولخالق "ئەو شێوازە نامرۆڤانەیە لەهیچ بەهایەکی ئینسانیدا جێی نابێتەوە، بەتاشینی سەروبرۆی پێشمەرگەیەک تەنها کەسێک ئەتک ناکرێت، ئەوەهێرشە بۆتەوای هەموو پێشمەرگەیەک، ئەوە شکاندنی بەهای مرۆڤە لەکوردستاندا، ئەوە سەرکوتکردنی ئەودەنگە زوڵاڵ و ئازایانەیە،کە نایانەوێت گوی بۆ هەموو زوڕنایەک بگرن، ئەم جۆرەڕەفتارانە مەترسیەکی گەورە دروست دەکات".

دەقی بەیاننامەکە

 هاونیشتیمانیانی کوردستان،ئێمەلەگروپی هەڵوێست وەک گروپێکی خۆبەخش'' لەپێناومافەکانی مرۆڤ وشکۆوکەرامەتی مرۆڤ''دا،هەڵوێستی خۆمان دەردەبڕین لەبەرام بەرئەوکارە نامرۆڤانەولائەخلاقیەدا،کەکراوەتە سەربەڕێز(هێمن عبدولخالق).ئەرکی هەموومانەلەسەرئەم کردەلائەخلاقیە هەڵوێستمان هەبێت،چونکە هێمن هەم وەک تاکێکی کورد،وەهەم وەک پێشمەرگەیەک شکۆی شکێنراوە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر.ئەوشێوازەنامرۆڤانەیەلەهیچ بەهایەکی ئینسانیداجێی نابێتەوە،بەتاشینی سەروبرۆی پێشمەرگەیەک تەنها کەسێک ئەتک ناکرێت،ئەوەهێرشە بۆتەوای هەمووپێشمەرگەیەک،ئەوەشکاندنی بەهای مرۆڤە لەکوردستاندا،ئەوە سەرکوتکردنی ئەودەنگە زوڵاڵ و ئازایانە یە،کە نایانەوێت گوی بۆ هەمووزوڕنایەک بگرن ،ئەم جۆرەڕەفتارانە مەترسیەکی گەورە دروست دەکات لەسەر ئایندەی کەرامەتی تاکی کورد لە کوردستان،وەمەترسیشە لەسەربیرکردنەوەی ئازادو بیروڕای جیاواز.مەرامی سەرەکی ئەم کارانەهەرکەس ولایەنێک بیکات تەنها بۆ کوشتنی عەقلی سەربەخۆی تاکە تاوای لێبکات وەک خۆی بیرنەکاتەوە،دەیانەوێت بەم جۆرە لە سوکایەتی وترساندن تاکی کورد لە قاڵب بدەن و بیکەن بە کۆیلە وڕۆبۆت،جەماوەری کوردستا ئازادی خوازان،ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی ،بانگەوازتان لێدەکەین کەچیدی نابێت ڕێ بدەین بەم جۆرەکارانە دەبێت ئێمە پێشەنگ بین لەڕێگریکردنی ئەم کردەوانە لەڕێگای خەباتی مەدەنیەوە،لەڕێگای گوشارخستنە سەردەزگا ئەمنی ودادوەریەکانەوە بۆدوبارە نەبونەوەی کاری وا قێزەوەند ودورلە بەهای ئەخلاقی.دەبێت گوشار دروست بکەین لەسەرئەولایە ئەمنیانەی شاری هەولێر تا بکەرانی ئەم کارە بدۆزەنەوە لە پێناو ڕەوینەوەی ئەو گومانانەی لەسەریانە یاخود لەسەردەستەڵاتی هەولێرە.دەبێت ئیدی یاسا سەروەربێت وکاری خۆی بکات.مرۆڤ هەرکارێک ی ناتەندروست بکات دەبێت لەڕێگای دادگاوە دادگای بکرێت و سزابدرێت نەک لەڕێگەی فڕاندن وڕەشەکوژی وئەتک کردنەوە.گروپی هەڵوێست بەهەست کردن بە بەرپرسیارێتی وهەستی مرۆڤانەوە کاردەکات لە پێناوهێشتنەوەی شکۆ بۆتاکی کورد و گێڕانەوەی کەرامە تو بەهای ئینسانیەکان،وەپاراستنی کەسایەتیان نەک تیرۆری کەسایەتیان،وە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی شەرەفمەندانە وخاوەن ماف و بەها .دەبێت هاونیشتیمانیانی کوردستان بە شکۆمەند بژی نەک شکۆی بشکێنرێت.  

 گروپی هەڵویست....سلێیمانی بەرواری ٢٨/٩/٢٠١٦

 



PM:01:03:29/09/2016